شارپرێس:
بهگوێرهى ڕاپۆرتێك ڕوسیا لهگهورهترین ناوچهى بازرگانى ئازاد دوردهخرێتهوه، ئهوهش ئاشكرادهكرێت، ئهو ناوچه بازرگانیه لهلایهن چینهوه بهڕێوهدهبرێت.
ڤلادیمیر سکوسیریف ڕاپۆرتێکى لەگۆڤارى "نیزافیسیمایا غازیتا" بڵاوکردۆتەوە دەربارەى چێکردنى گەورەترین ناوچەى بازرگانى ئازاد لەجیهان لەلایەن چینەوە بەبێ ڕوسیا.
لەڕاپۆرتەکەدا هاتوە ((بەسەرۆکایەتى ڤێتنام لوتکەى گرێبەندى وڵاتانى باشورى ڕۆژهەڵاتى ئاسیا (ئاسیان) لەڕێگەى ڤیدیۆوە لەهانویی دەبەسترێت، دواى ئەوە کۆنگرەى کۆبونەوەى وڵاتانى ئەندام لەهاوبەشێتى ئابورى گشتگیر (ئاڕ سی ئی پی) بەدوادادێت؛ کە پڕۆژەیەکە چین بزوێنەرەکەیەتى، لەئەنجامیشدا، پێدەچێ یەکێتیەک چێبکرێت کە نوێنەرایەتى سێیەکى بەرهەمى ناوخۆیى کۆى جیهانى بێت)).
ههروهك چاوەڕواندەکرێت بەشداربوانى کۆنگرەکە ڕێکەوتنێک مۆر بکەن سەبارەت بەهاوبەشێتى ئابورى گشتگیر، بەهۆى ئەوەشەوە گەورەترین ناوچەى بازرگانى جیهانى چێدەکرێت، کە 10 دەوڵەتى ئاسیانىو چینو نیوزلەنداو کۆریاى باشورو ئوسترالیاو ژاپۆن دەگرێتەوە.
پێش ئەوەش، دانوستانەکان سەبارەت بەم کوتلە مەزنە لەساڵى ٢٠١٢وە دەستى پێکردبوو، ئەگەریش هەیە نزیکەى سێ ملیار بەکاربەرو سێیەکى بەرهەمى ناوخۆیى جیهانى لەخۆبگرێت، ئەم ژمارانە هاوزەمانە لەگەڵ ڕەتکردنەوەى هیند بەبەشدارىکردن لەم یەکێتیەدا؛ ئەمەش بەگوێرەى ڕۆژنامەى ستارتیس تایمزى سەنگافوری.
گواستنەوەى ئەم هاوبەشییە بۆ میکانیزمێکى تەواو، لەگەڵ لادانى بەربەستە بازرگانیەکاندایە کە ماوەى دوو دەیەیە، ئەمەش بەگوێرەى چاودێران لەئاسیا، لەگەڵ ئەوەشدا، ئەو هۆکارە ڕون نییە بۆچى باسى ڕوسیا لەنێو بەشداربواندا بونى نییە.
لەوبارەیەوە سەرۆکى بەشى باشورى ڕۆژهەڵاتى ئاسیا لەپەیمانگەى لێکۆڵینەوەى ڕۆژهەڵاتى سەر بەئەکادیمیاى زاسنتە ڕوسیەکان (دیمیترى موسیاکوف) دەڵێت:"هاوبەشێتى ئابورى گشتگیر، ناوچەى بازرگانى ئازاد؛ چین بانگەشەى بۆ دەکات، ئەمریکیەکان ئەم هاوبەشێتیەیان لەڕێگەى زەریاى هێمنەوە هەیە، چینیەکانیش هاوبەشێتى ئابورى گشتگیریان دەوێ، پڕۆژە چینیەکەش لەیەککاتدا لەگەڵ هاوبەشێتى زەریاى هێمندا دەرکەوت، بەڵام دانوستانەکان ماوەیەکى زۆرى پێچوو، ئەگەربێتو ڕێککەوتنەکە مۆر بکرێت، ئەوا هۆکارێکى گرنگە بۆ تەواوکاریى لەڕۆژهەڵاتى ئاسیادا".
باس لهوهشكراوه، جگە لەوە، ماناى سەرکەوتنى چین دەردەخات ئهو پڕۆژهیه، لەڕاستیشدا ناونەهێنانى ڕوسیا ڕەنگە شرۆڤەکردنەکەى بەخاڵى لاوازو کەمتەرخەمى لەسیاسەتى دەرەوەیدا ئەژماربکرێت.
سهرچاوه: RT.Arabic
حیلمى ڕەسوڵ ڕەزا