خزمه‌تگوزاریه‌كى نوێ بۆ ماسنجه‌رو ئینیستاگرام زیاد ده‌كرێت

هەمەڕەنگ

17/11/2020‌ 568 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

کۆمپانیای فەیسبوک دۆخی Vanish Modeی نوێی بۆ ئەپەکانی ماسنجەرو ئینستاگرام زیادکرد، بەشێوەیەک کاتێک بەکارهێنەر دۆخی سڕینەوە Vanish Modeی نوێ کارادەکات، ئەوە تەنها بەجێهێشتنی چاتەکە هەموو نامەو ناوەڕۆکی نامەکانی ئەو چاتە دەسرێتەوە.

کۆمپانیا ئەمریکییەکە جەختیکردۆتەوە، دۆخی سڕینەوە تەنها لەگەڵ لایەنی تایبەت کاردەکات‌و مەرجە هەردولایەنەکە ئەو دۆخە کارابکەن، بەجۆرێک کاتێک لایەنێک سکرین شۆتی شاشەکە دەکات ئەوە لایەنەکەی تر ئاگاداردەکاتەوەو پەیامی ئاگادارکردنەوەی بۆ دەنێرێت.

لەئێستادا ئەم تەکنیکە نوێیەی فەیسبوک تەنها لەئەمریکا کاردەکات‌و دەبێت بەکارهێنەرانی وڵاتانی تر کەمێک چاوەڕێبکەن، فەیسبوک جەختیکردۆتەوە، بەهێواشی دۆخی Vanish Mode کارادەکەن‌و هیچ خشتەیەکی کاتی بۆ بەردەستبونی نییە.

بەشێک لەکۆمپانیاکانی تر لەفەیسبوک خێراترن لەبەردەستکردنی خزمەتگوزارییەکانی چات‌و ناردنی نامە، بەشێوەیەک ئەپەکانی Signalو Ginloو Wireو Telegram ڕێگە بەبەکارهێنەرانیان دەدەن ئەو ماوەیە دیاریبکەن کە دەیانەوێت نامەکانی تێدا بسڕێتەوە.

ئامادەکردن: ئاکۆ ئاڵی