چین بەئۆتۆمبێلێك ڕكابەریی jeep دەكات

هەمەڕەنگ

18/11/2020‌ 901 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

كۆمپانیای Beijingی چینی ئۆتۆمبێلێكی نوێی بەناوی BJ30 ڕاگەیاند، كە بەیەكێك لەڕكابەرەكانی ئۆتۆمبێلەكانی كۆمپانیای jeepی ئەمریكی دادەنرێت.

شێوەی ئۆتۆمبێلەكە، لەشێوەی ئۆتۆمبێلی grand Cherokeeی نزیكە، دێژی ئۆتۆمبێلەكە 4 مەترو 50 سانتیممەترە، پانییەكەی 195 سانتیممەترو بەرزییەكەی 171 سانتیممەترە.

ئۆتۆمبێلەكە كار بەپێشكەوتوترین مەڵتی میدیا دەكات، تایبەتمەندی كارەبایی كوشنەكانی هەیەو سیستمی نەهێشتنی هەڵمی بۆ ئاوێنەو جامەكان هەیە لەزستاندا.

هەروەها تایبەتمەندی دیاریكردنی شوێنی ئۆتۆمبێلەكەی هەیە بەمانگە دەستكردەكانەوە، كامێرای هەیە بۆ چاودێری 190 پلەی ئۆتۆمبێلەكەو سیستەمی پاراستنی بۆ 6 سەرنشینی نێو ئۆتۆمبێلەكە هەیە.

ئۆتۆمبێلە نوێیە چینییەكە خاوەنی بزوێنەرێكە بەرفراوانی 1.5 لیترو كێشی 156 ئەسپ، هەروەها خاوەنی شه‌ش گێڕی ئۆتۆماتیكه‌.

ئامادەكردن: ڕەنج ڕەسوڵ