شارپرێس:
زانا ئێرانییەکان توانیویانە دەرمانێکی کارا بۆ چارەسەرکردنی توشبوانی کۆڕۆنا بدۆزنهوه، سەرۆکی دامەزراوەی قەزوین بۆ زانستو تەکنەلۆژیاش دهڵێت:"ئهو دهرمانه پێیدەوترێت "ئیڤەرمیکتین"و ڕۆڵێکی گرنگی هەیە لەکەمکردنەوەی ماوەی مانەوە لەنەخۆشخانەو کەمکردنەوەی گیانلەدەستدان بەنەخۆشییەکە".
مستەفا بابایی سەرۆکی دامەزراوەی قەزوین بۆ زانستو تەکنەلۆژیا بەئاژانسی هەواڵی (ئێرنا)ی ئێرانی وتوه:"بەهاوکاری زانکۆی قەزوین بۆ زانستە پزیشکییەکانو لەپێنج نەخۆشخانەی پارێزگاکانی قەزوینو خوزستان، تاقیکردنەوەی کلینیکی دەرمانی ئیڤەرمیکتین (Ivermectin)یان لەسەر توشبوانی کۆڕۆنا کردوە".
بابایی دهڵێت:"ئەنجامی تاقیکردنەوەی ئەم دەرمانە سەلماندویەتی دەرمانەکە کاریگەرە لەکەمکردنەوەی ماوەی مانەوە لەنەخۆشخانە، کورتکردنەوەی کاتی پێویستی بەئۆکسجین، باشترکردنی نیشاندەرەکانی خوێن، هەروەها کەمکردنەوەیەکی "بەرچاو"ی مردن بەهۆی ڤایرۆسی کۆڕۆناو "سەرکەوتنی بەرچاو"ی لەچارەسەری کلینیکی نەخۆشەکان بەدەستهێناوە".
ئامادەکردن: ئاکۆ ئاڵی