باشترین هێڵە ئاسمانییەکانی جیهان لەدوای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا

هەمەڕەنگ

20/11/2020‌ 1102 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
به‌هۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنادا ئاساییە گەشتیاران لەکاتی گەشتکردنیاندا دوودڵ بن لە هەڵبژاردنی ئەوەی بەکام لەهێڵە فڕۆکەوانییەکان سەفەر دەکەن، بۆیە لێرە لیستی باشترین هێڵە ئاسمانییەکان بەگوێرەی پۆڵێنی Safe Travel Barometer دەخەیەنە ڕوو.

پۆڵێنی Safe Travel Barometer داتا بەیسێکی هەمەلایەنە دەربارەی پڕۆتۆکۆڵەکانی تەندوروستیی و سەلامەتی بۆ زیاتر لە ٢٣٠ هێڵی ئاسمانی لە جیهاندا و سەلامەتی گەشتکردن لەسەردەمی ڤایرۆسی کۆرۆنادا . 

سێ هێڵی ئاسمانی عەرەبی پلەی یەکەم تا سێیەمی باشترین هێڵی ئاسمانی جیهانیان گرتووە بەشێوەیەک هێڵی ئاسمانی ئیمارات بە وەرگرتنی 4.4 لە 5 خاڵ پلەی یەکەمی گرتووە، هێڵی ئاسمانی ئیتتیحاد بە وەرگرتنی  4.3 پلەی دووەم و هێڵی ئاسمانی قەتەر بە وەرگرتنی 4.2 پلەی سێیەمی باشترین هێڵە ئاسمانییەکانی جیهانی گرتووە.

ئەنجامەکانی پۆڵێنەکە پشتی ٢٦ پێوەری تەندوروستیی و سەلامەتی بەستووە لەگەڵ هەڵسەنگاندنی پرۆتۆکۆڵەکانی پەیوەست بە ئاسودەیی گەشتکردن.
لیستی ١٠ باشترین هێڵە ئاسمانییەکانی جیهانیش بەم جۆرەیە:
هێڵی ئاسمانی ئیمارات – 4.4
کۆمپانیای ئیتتیحاد بۆ فڕۆکەوانی  – 4.3
هێڵی ئاسمانی قەتەر – 4.2
اهێڵی ئاسمانی سەنگافوورە – 4.1
هێڵی ئاسمانی ئیبریا  – 4.1
هێڵی ئاسمانی ڤیستارا – 4.1
کۆمپانیای فڕۆکەوانی ئێر فڕانس " – 4.1
کۆمپانیای فڕۆکەوانی ئێر چاینا – 4.1
کۆمپانیای فرۆکەوانی لۆفتهانزا – 4.1
هێڵی ئاسمانی دەلتا  – 4.1
ئامادەکردن: ئاکۆ ئاڵی

بەپەلە