ئەمریکا: پاڵپشتی لە حکومەتی عێراق دەکەین

جیهان

22/11/2020‌ 1485 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایگه‌یاند، بوونی ھێزەکانی ئەمریکا لە عێراق، ئامانج لێی پاڵپشتیکردنە لە حکومەتی عێراق بە سەرۆکایەتی مستەفا کازمی.

مایک پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە چوارچێوەی سەردانەکەی بۆ ئەبوزەبی لە لێدوانێکی رۆژنامەوانییدا باسی لە پێشھاتەکانی عێراق کرد و رایگەیاند: "بوونی ھێزەکانمان لە عێراق، ئامانج لێی پاڵپشتیکردنە لە حکوومەتی عێراق بە سەرۆکایەتی مستەفا کازمی".

سەبارەت بەو رێوشوێنانەی کە ئەگەری ھەیە لە داھاتوودا، لەلایەن ئیدارەی ئەمریکاوە دژبە میلیشیاکانی سەربە ئێران لە عێراق بگیرێنەبەر، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، مایک پۆمپیۆ وتی: "لە ماوەکانی داھاتوودا، ئەو رێوشوێنانە رادەگەیەنن کە دژبە میلیشیاکانی سەربە ئێران لە عێراق دەیانگرینەبەر".

مایک پۆمپیۆ سەبارەت بە دۆسیەی تیرۆر و داعش رایگەیاند "ھاوپەیمانییەکی نێودەوڵەتییمان بە ئامانجی ریشەکێشکردنی رێکخراوی تیرۆریستیی داعش لە عێراق و سووریا پێکھێناوە و لەو ئەرکەیش بەردەوامین".