شارپرێس:
وە‌فدێكى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا سه‌ردانی رۆژئاوای كوردستانی كرد و له‌گه‌ڵ وه‌فدێكی هێزه‌كانى سوریاى دیموكرات كۆبووه‌ته‌وه، روانگه‌ى سوریش بۆ مافه‌كانى مرۆڤ ناوه‌ڕۆكى كۆبوونه‌وه‌كه ئاشكرا ده‌كات.
روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ ئاشكرای كردووه: دوێنێ شەممە لەبنکەی سەربازیی کێڵگەی نەوتیی عومەر لە دێرەزوور، نوێنەرانی وەزارەتی دەرەوەی ئه‌مریكا و هاوپەیمانی نێودەوڵەتیی دژ بەداعش لەگەڵ نوێنەری هێزەکانی سوریای دیموکرات و فەرماندەکانی ئەنجومەنی سەربازیی‌و مەدەنی دێرەزوور کۆبوونەتەوە.
ئه‌وه‌شى خستۆته‌ڕوو: له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا باس لە دوا پێشهاتەکانی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر‌و تەنگهەڵچنین بەشانە نوستوەکانی داعش و چۆنێتی پشتیوانی کردنی ئاوەدانکردنەوەی ژێرخانی ئابووری ناوچەکە کراوە.
ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردووه: هەردوو لایەنی ئه‌مریكی و هاوپەیمانی نێودەوڵەتیی جەختیان کردۆتەوە کە بەردەوام دەبن لەپشتیوانی کردنی هێزەکانی سوریای دیموکرات لەڕوی سەربازیی‌و لۆجستکیەوە، هەروەک لەئاوەدان کردنەوەی ناوچەکانیشیان پاڵپشتی ئەنجومەنی مەدەنیی دێرەزوور دەکەن.