شارپرێس:
زاناکان ڕایانگەیاند، لەیەکەم پرۆسەی دوڕەگکردنی مرۆڤو مەیمونیان بەسەرکەوتویی لەوڵاتی چین بەڕێوەبردوە، پرۆسەکەش لەلایەن زانایانی ئیسپانیو ئەمریکاوە ئەنجامدراوە، بەشێوەیەک ڕەگە خانەکانی مێشکی مرۆڤیان لەمێشکی کۆرپەلەی مەیمونێکدا چاندوە.
زاناکان جەختیانکردۆتەوە، لەڕێگای میکانیزمێکی تایبەتەوە ڕێگریان لەگەشەی مێشکی کۆرپەلە مەیمونەکە گرتوە، هەربۆیە کۆرپەلەکە نابێتە خاوەنی هۆشیاری مرۆڤیی.
هەڵبژاردنی وڵاتی چین بۆ بەڕێوەبردنی ئەو جۆرە تاقیکردنەوە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە وڵاتانی ئەوروپایی ڕێگە بەئەنجامدانی وەها تاقیکردنەوەیەک نادەن.
ئامادەکردن: ئاکۆ ئاڵی