شارپرێس:
ناوەندی فیدڕاڵی ئەڵمانی بۆ هۆشیارکردنەوەی تەندروستیی ڕایگهیاندوه، دەرکەوتنی موو لەچەناگەی ژنان تەنها هەر گرفتێک نییە پەیوەست بێت بەجوانی ئافرەتانەوە، بەڵکو ڕەنگە ئاماژەیەک بێت بۆ بونی گرفتی تەندروستی لەکەسەکەدا.
ناوەندەکە دەڵێت:"هۆکارەکانی دەرکەوتنی موو لەسەر چەناگەی ژنان خۆی لەزیادبونی هۆڕمۆنی نێرینە لەبەرامبەر کەمبونەوەی هۆڕمۆنی مێینەدا دەبینێتەوە، یان ڕەنگە بەهۆی بەکارهێنانی دەرمانگەلێکی هاندەری هۆڕمۆنی نێرینەبێت یان لەبەر بونی کیس لەدەوری هێلکەدان یان گەورەبونی ڕژینی ئەدریناڵ، یان دەکرێت هۆکارەکەی دەرونی بێتو پەیوەست بێت بەدڵەڕاوکێو شڵەژانی دەمارییەوە".
هەربۆیە ناوەندە ئەڵمانییەکە ئاماژهى بهوهكردوه، "لەکاتی بونی موو لەو بەشەی جەستە، پێویستە سەردانی پزیشکی پسپۆڕ بکرێت هۆکاری ڕاستەقینەی دەرکەوتنی بزانرێتو چارەسەری پێویستی بۆ دابنرێت".
ئامادەکردن: ئاکۆ ئاڵی