شارپرێس:
بیڵ گه‌یتس، دامه‌زرێنه‌ری كۆمپانیای مایكرۆسۆفت هۆشداریده‌دات له هاتنی په‌تایه‌كی دیكه‌ی جیهانی.
بیڵ گه‌یتس، كه یه‌كێكه له‌دیارترین كه‌سایه‌تییه جیهانییه‌كان له‌هه‌وڵدان بۆ دروستكردنی ڤاكسینی كۆرۆنا، له‌میانی چاوپێكه‌وتنێكی ته‌له‌فیزیۆنی ڕایگه‌یاند، سێ ساڵی دیكه په‌تایه‌كی جیهانیی بڵاوده‌بێته‌وه، گه‌یتس پێیوایه مرۆڤایه‌تی چانسی هه‌یه 20 ساڵی دیكه ئه‌و په‌تایه دوابخات.
گه‌یتس پێیوایه مرۆڤایه‌تی توانای ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی په‌تای داهاتوی هه‌یه و ده‌ڵێت "مرۆڤایه‌تی هێنده گه‌مژه نین".
دامه‌زرێنه‌ری كۆمپانیای مایكرۆسۆفت مانگی ئه‌یلولی ڕابردوو پێشبینیكردبوو، كۆتایی ساڵی 2022 مرۆڤایه‌تی له‌ڤایرۆسی كۆرۆنا ڕزگاری ببێت، وه‌كچۆن به‌ر له هاتنی كۆرۆنا گه‌یتس پێشبینی بڵاوبونه‌وه‌ی ئه‌و ڤایرۆسه جیهانییه‌ی كردبوو.