شارپرێس:
سه‌رۆك وه‌زیرانی ئيسرائیل له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ده‌زگای هه‌واڵگریی وڵاته‌كه‌ی به‌نهێنی سه‌ردانی سعودییه‌ی كرد.
شه‌وی ڕابردوو بنیامین نه‌ته‌نیاهۆ، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل له‌گه‌ڵ مایك پۆمپیۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا و یۆسی كۆهین، سه‌رۆكی ده‌زگای هه‌واڵگری ئیسرائیل (مۆساد) كۆبوونه‌وه‌یه‌كیان له سعودییه له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د بن سه‌لمان، شازاده‌ی جێنشینی سعودییه ئه‌نجامداوه.
ئه‌و سه‌ردانه به‌یه‌كه‌م سه‌ردانی ئیسرائیل له‌ئاستێكی باڵا بۆ سعودییه داده‌نرێت، هه‌رچه‌نده تا ئێستا ته‌لئه‌بیب ئه‌و هه‌واڵه‌ی پشتڕاست نه‌كردوه‌ته‌وه، به‌ڵام هه‌ریه‌كه له ڕادیۆی کان و ڕۆژنامه‌ی هائارێتزی ئیسرائیلی هه‌واڵه‌كه‌یان بڵاوكردوه‌ته‌وه.
پێشتر فەیسەڵ بن فەرحان، وەزیری دەرەوەی سعودیە لەبارەی ئاسایكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی سعودییه له‌گه‌ڵ ئیسرائیل وتی، سعودییە پشتگیریی دروستکردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ ئیسرائیل دەکات.