ئه‌حمه‌د حاجی ڕه‌شید: ئه‌گه‌ر هه‌یه‌ گرفت بۆ موچه‌ی مانگی 1ی فه‌رمانبه‌ران دروستببێت

عیراق

23/11/2020‌ 2123 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئه‌حمه‌د حاجی ڕه‌شید، ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له‌په‌رله‌مانی عێراق ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "دواکەوتنی پرۆژە یاساکە بۆ مانگی ۱۲ و پێویستی لیژنەی دارایی بە نزیکەی (یەک) مانگ وا دەکات پرۆژەکە نەبێتە یاسا لەسەرەتای ساڵی ۲٠۲۱ بۆیە موچەی مانگی یەک گرفتی بۆ دروست دەبێت".

ئه‌حمه‌د حاجی ڕه‌شید نوسینێكی له‌ هه‌ژماری خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك بڵاوكردوه‌ته‌وه‌و نوسیویه‌تی، "تائێستا پرۆژە یاسای بوجەی ۲٠۲۱ نەگەشتوەتە پەرلەمان بۆ بەیاسایی کردنی و بڕیار وایە لە دوو هەفتەی ئایندەدا بگاتە پەرلەمان".

ده‌قی نوسینه‌كه‌:

پرۆژە یاسای بوجەی ۲٠۲۱ ڕۆڵی پەرلەمان
۱_ تائێستا پرۆژە یاسای بوجەی ۲٠۲۱ نەگەشتوەتە پەرلەمان بۆ بەیاسایی کردنی و بڕیار وایە لە دوو هەفتەی ئایندەدا بگاتە پەرلەمان .
۲_ بەپێی یاسای ئیدارەی مالی حکومەت دەبێت لە ناوەڕاستی مانگی (۱٠) دا ئەو پرۆژە یاسایە بنێرێت پەرلەمان و ئەوەش بەکەمتەر خەمی حکومەت دادەنرێت .
۳_ لێژنەی دارایی پێدەچێت یاسای تەرخانکردنی پارە بۆ هەڵبژاردنەکان ڕه‌تبکاتەوە بۆ دروست کردنی فشار بۆ سەر حکومەت بۆ ئەوەی لەیاسای بوجەی ۲٠۲۱ دابنرێت ئەوەش بەمەستی ناردنی بەپەلەی پرۆژە یاسای بوجەی ۲٠۲۱ .
٤_ دواکەوتنی پرۆژە یاساکە بۆ مانگی ۱۲ و پێویستی لێژنەی دارایی بە نزیکەی (یەک) مانگ وا دەکات پرۆژەکە نەبێتە یاسا لەسەرەتای ساڵی ۲٠۲۱ بۆیە موچەی مانگی یەکەمی عێراق گرفتی بۆ دروست دەبێت هەرچەندە حکومەت ڕاست ناکات لەو بابەتەدا کە پارەی نییە ، گرفتەکە نەبونی یاسایە کە دەکرێت بە یاسای ئیدارەی مالی حەل بکرێت .
٥_ زانیاریە سەرەتاییەکان باس لەوە دەکەن پرۆژە یاسای بوجەی ۲٠۲۱ زیاتر لە (۳٠) ترلیۆن دینار قەرزی تێدایە کە کورتهێنانی پێپڕکراوەتەوە .