شارپرێس:
حكومهتى چین لەڕێگهی هاندانی منداڵبونەوە دهیهوێت بەرەنگاری پیربونی کۆمەڵگە ببێتەوەو بۆ ئهو مهبهستهش ڕێگهیداوه هاوسهرهكان منداڵى دوهمیان ببێت، لهكاتێكدا لهساڵى 1978وه بڕیارى یهك منداڵى بۆ خێزانهكان دهركردوه.
بەپێی ڕۆژنامەی فەرمی "چاینا دەیلی"ییەوە، چین دەیەوێت لەپێناو ڕێگرتن لەپیربونی زیاتری دانیشتوانی وڵاتەکەی لەڕێگای پشتیوانییەکی گەورەی داراییو سیاسییەوە هانی هاوسەرەکان بدات زۆرترین ژمارەی منداڵ بخەنەوە.
هەروەک بەگوێرەی ڕۆژنامەی "ڕۆیتەرز" یوان شین یاریدەدەری سەرۆکی کۆمەڵەی دانیشتوانی چین ئاماژهى بهوهداوه، لەپێناو باشکردنی توانای منداڵخستنەوەو کوالێتی هێزی کارو پێکهاتەی دانیشتوان، سیاسەتێکی دانیشتوانی هەمەلایەنەتر دەگرنەبەر.
لەساڵی ١٩٧٨وە حکومەتی چین سیاسەتی یەک منداڵیی پەیڕەو دەکات، لەبەرئەوەی ئەو وڵاتە پێیوابوە گەشەی خێرای دانیشتوان هەوڵەکانی دەوڵەت بۆ سنوردارکردنی هەژاریو گەشەکردنی ئابووری پەکدەخات.
وڵاتی چین کە لەسەر ئاستی جیهان زۆرترین ژمارەی دانیشتوانی هەیە، لەساڵی ٢٠١٦وە کۆتوبەندەکانی سەر منداڵبونی سوک کردوەو وەک هەوڵێک بۆ چارەسەرکردنی کێشەی زۆربونی کەسانی بەساڵاچوو و نەمانی هێزی کار، ڕێگەی بەهاوسەران داوە منداڵی دوەمیان ببێت.
بەگوێرەی داتاکان، لەکۆتایی ئەمساڵ ژمارەی ئەوکەسانەی لەچین تەمەنیان لە٦٠ ساڵ زیاترە دەگاتە ٢٥٤ ملیۆن کەس، کە دەکاتە لە 18.1%ى دانیشتوانی ئەو وڵاتە، پێشبینیشدەکرێت ساڵی ٢٠٢٥ ئەو ژمارەیە بۆ ٣٠٠ ملیۆن بەرزببێتەوەو لەساڵی ٢٠٣٥ بگاتە ٤٠٠ ملیۆن کەس، ئەوەش گوشارێکی گەورە دەخاتەسەر کەتی چاودێری تەندروستییو کۆمەڵایەتیی لەو وڵاتەدا.
ئامادەکردن: ئاکۆ ئاڵی