ئانکەر نوێترین ئامێری داتاشۆ ئاشکرادەکات

هەمەڕەنگ

24/11/2020‌ 300 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

کۆمپانیای ئانکەر نوێتین ئامێری داتاشۆی ماڵانی بەناوی Nebula SolarوNebula Solar Portable دەرکرد.

کۆمپانیا چینییەکە ڕونیکردۆتەوە، داتا شۆکە کێشی یەک کیلۆگرامەو پانی چوارگۆشەکانی 192× 192×59 ملیمەو کوالێتی ڕونییەکەی 1920 × 1080 پێکسڵە، هەروەک ڕێژەی دەرکەوتنی 120 ئینج لەدوری 3.18 مەترو 60 ئینچ لە 1.6 مەترە.

ئامێرەکە پشت بەسیستەمی بەگەڕخستنی Android TV 9 دەبەستێت‌و هەروەها دوو بیستۆکی بەتوانای ٣ وات هەیە، لەگەڵ تەکنیکی Dolby Digital Plus technology، HDMI 2.0 تا 4K پۆرت‌و بونی دەرچەی USB-A، پشتیوانیکردنی تەکنیکی WiFi 802.11a/b/g/n/acو Bluetooth 4.2، ئەوە جگە لە Chromecastو یاریدەدەری دەنگیی Google Assistant.

ئامێری Nebula Solar Portable توانای پاترییەکەی ٢٠ هەزار مللی ئەپێرە لەکاتژمێرێکدا، کە لەڕێگای دەرچەی USB-Cیەوە بارگاوی دەکرێتەوە کە دەتوانێت ماوەی ٣ کاتژمێر کاربکات، دواتر دەبێت بۆماوەی ٣ کاتژمێر بارگاوی بکرێتەوە.

ئامادەکردن: ئاکۆ ئاڵی