شارپرێس:
سه‌رئه‌نجام ئێران ڕازیبووه به‌وه‌ی قه‌ره‌بووی خستنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆكه ئۆكرانیه‌كه‌ی ساڵی ڕابردوو بكاته‌وه.
بگوێره‌ی هه‌واڵێكی ڕۆژنامه‌ی "شه‌رق"ی ئێران، حكومه‌تی ئه‌و وڵاته بڕیاریداوه 200 ملیۆن یۆرۆ له سندوقی گه‌شه‌پێدانی نیشتمانی وڵاته‌كه‌ی ڕابكێشێت و بیداته‌وه به كه‌سوكاری قوربانیانی خستنه خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌كه‌ی ئۆكرانیا له ئاسمانی ئێران.
مانگی كانونی دووه‌می ساڵی ڕابردوو دوای هه‌ڵفڕینی فڕۆكه‌یه‌كی ئۆكرانی له فڕۆكه‌خانه‌ی خومه‌ینی، به‌هۆی موشه‌كێكی سوپای پاسدارانه‌وه فڕۆكه‌كه كرایه ئامانج، به‌وهۆیه‌وه 176 سه‌رنشینی فڕۆكه‌كه گیانیان له‌ده‌ستدا.
به‌گوێره‌ی یاسا ڕاكێشانی پاره له سندوقی گه‌شه‌پێدانی نیشتمانی ئێران له‌ده‌سه‌ڵاتی په‌رله‌مان یاخود عه‌لی خامنه‌یی، ڕابه‌ری باڵای شۆڕشی كۆماری ئیسلامی ئێراندایه، په‌رله‌مان بڕیاری له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته نه‌داوه، بۆیه پێده‌چێت خامنه‌یی ڕاسته‌وخۆ فه‌رمانی به ڕاكێشانی ئه‌و پاره‌یه دابێت.
تا ئێستا ئێران دوو گه‌ڕی دانوستانی له‌گه‌ڵ ئۆكرانیا له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته ئه‌نجامداوه، چاوه‌ڕێده‌كرێت قه‌ره‌بووی ئۆكرانیا و قوربانیانی خستنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌كه زیاتر له‌یه‌ك ملیار یۆرۆ بێت.