شارپرێس:
دژی دواكه‌وتنی موچه‌كانیان به‌شێك له هێزه‌كانی پێشمه‌رگه خۆپیشاندانیان ئه‌نجامدا و ڕێگه‌ی سه‌ره‌كی سلێمانی-هه‌ولێریان داخست.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه به‌شێك له هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی لیوای 9 خۆپیشاندانیان دژی دواكه‌وتنی موچه‌كانیان ئه‌نجامدا و ڕایانگه‌یاند، دواكه‌وتنی موچه كاریگه‌ریی له‌سه‌ر بژێوی ژیانیان هه‌یه.
ئه‌و پێشمه‌رگانه‌ی خۆپیشاندانیان ئه‌نجامداوه ڕایده‌گه‌یه‌نن، تا وه‌ڵامدانه‌وه داواكارییه‌كانیان ئاماده‌نین ده‌ست له‌خۆپیشاندان هه‌ڵگرن.
به‌شێكی دیكه‌ی هۆكاری خۆپیشاندانی ئه‌و لیوایه‌ی پێشمه‌رگه بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه، كه له سنوری كۆیه‌وه گواستراونه‌ته‌وه بۆ میحوه‌ری گه‌رمه‌سێر.
هـ . ش