شارپرێس:
سه‌ربارى بڵاوكردنه‌وه‌ى هه‌واڵى سه‌ردانى ناتانیاهۆ بۆ سعودیه له‌لایه‌ن ڕادیۆى سه‌ربازى ئیسرائیله‌وه، سه‌رۆك وه‌زیرانى ئیسرائیل ئه‌و هه‌واڵه‌ى ڕه‌تكرده‌وه‌و ڕایگه‌یاند، "به‌هیچ شێوه‌یه‌ك سه‌ردانى سعودیه‌م نه‌كردوه".
دوێنێ دوشه‌ممه ڕادیۆى سه‌ربازیی ئیسرائیل له‌هه‌واڵێكدا بڵاویكرده‌وه، بنیامین ناتانیاهۆ سه‌رۆك وه‌زیرانى ئیسرائیل سه‌ردانى سعودیه‌ى كردوه‌و له‌و وڵاته‌ش له‌گه‌ڵ جێنشین‌و وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا كۆبونه‌وه‌یان ئه‌نجامداوه.
ئه‌مڕۆش بنیامین نا‌تانیاهۆى سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل ئه‌و هەواڵەی ڕەتکردەوەوتى:"من، هیچ كات به‌درێژایی ئه‌و ماوه‌یه هه‌وڵێكی وام نه‌داوه‌و هیچ كۆبونه‌وه‌یه‌كی له‌و شێوه‌یه‌شم نه‌كردوه".