شارپرێس:
جۆلێس كوۆندیی ئەندەلوسیو ئەستێرەی یانەی ئیشبیلیەی تەمەن 22 ساڵ، بەیەكێك لەباشتری بەرگریكارەكانی ئەوروپا دادەنرێتو زۆر یانە دەیانەوێت بیگوازنەوە ڕیزی یانەكانیان.
وەرزی پێشوو، لەوەرزی گواستنەوەی یاریزاناندا، یانەی ڕیاڵ مەدریدو یانەی مانچستەرسیتی بەشێوەیەكی سەرەكی هەوڵیان دەدا ئەو یاریزانە بگوازنەوە بۆ ڕیزی یانەكانیان.
لەلێدوانێكدا بۆ ڕۆژنامەی گۆڵی جیهانی، كۆوندی وتی: گرێبەست لەگەڵ مانچستەرسیتی؟ بەڵێ بۆ ئەو مەبەستە لەگەڵ پیپ گواردیۆلای ڕاهێنەری یانەكە قسەم كردوە.
یاریزانەكە وتی: بەزمانی ئیسپانی لەڕێگەی مۆبایلەوە قسەمان كردوە، هەموو شتەكان بەشێوەیەكی باش دەڕۆن، خۆشحاڵدەبم لەڕیزی یانەی ماچستەرسیتی یاری بكەم.
ئامادەكردن: ڕەنج ڕەسوڵ