لیستی 10 ئۆتۆمبێلی متمانەپێكراو لەجیهاندا

هەمەڕەنگ

24/11/2020‌ 675 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

گۆڤاری Consumer Reports بڵاویكردوەتەوە، تائێستا مازدا باشترین ئۆتۆمبێلی باوەڕپێكراوە لەجیهاندا.

گۆڤارەكە لیستی ئۆتۆمبێلە باوەڕپێكراوەكانی جیهانی بڵاوكردوەتەوە، تێیدا مازدا بەپلەی یەكەم دێت كە توانیویەتی 83 خاڵ بەدەستبهێنێت.

لەڕیزبەندییەكەدا، ئۆتۆمبێلەكانی كۆمپانیای تۆیۆتا بەپلەی دوەم دێت كە توانیویانە 74 خاڵ بەدەستبهێنن ئۆتۆمبێلەكانیش بریتی لە: Priusو Corollaو Prius Prime.

شایەنی باسە لەڕیزبەندییەكەدا مۆدێلەكانی UXو NXو GXی كۆمپانیای لێكزز پلەی سێیەمیان وەرگرتوە بەئۆتۆمبێلی متمانەپێكراو ناوبراوە.

پاش سێ ئۆتۆمبێلەكەی سەرەوە، ئۆتۆمبێلەكانی: (پۆرش، دۆدج، بیویك، هۆندا، هیۆندای، ڕام‌و سوپار) لەدوای ڕیزبەندییەكەوە دێن.

ئامادەكردن: ڕەنج ڕەسوڵ