شارپرێس:
ڕاپۆرتی ڕۆژنامەكان ئاماژە بەوەدەكەن، یانەی بەرشەلۆنە بیر لەگرێبەست لەگەڵ ئیزیكیل گارای ئەرجەنتینیو یاریزانی یانەی ڕیاڵ مەدرید دەكاتەوە وەكو جێگرەوەیەك بۆ جێرارد پیكی.
ئیزیكیل گارای تەمەن 34 ساڵ، پاشئەوەی لەگەڵ ڕاهێنەری یانەكەیدا توشی گرفت بوو، لەهاوینی ڕابردوو یانەی ڤالانسیای جێهێشتو ڕویكردە یانەی ڕیاڵ مەدرید.
لەئێستادا یاریزانەكە لەهیچ یانەیەك یاریناكاتو گرێبەستەكەی كۆتاییهاتووە، ئەمە هەلێكە بۆئەوەی یانەی بەرشەلۆنە گرێبەستی لەگەڵ ئەنجامبدات.
پرۆگرامی بەناوبانگی شیرینجیتۆی ئیسپانی باسی لەوەكردوە، گارای یەكێكە لەو یاریزانانەی یانەی بەرشەلۆنە دەیەوێت بیگوازێتەوە بۆ ڕیزی یانەكە.
ئامادەكردن: ڕەنج ڕەسوڵ