شارپرێس:
لەڕكابەرێتی جەولەی چوارەمی خولی پاڵەوانێتی ئەوروپا، ئەمڕۆ یانەی یۆڤانتۆسی ئیتاڵی ڕوبەڕوی یانەی فرینكاڕوسی نەمسایی دەبێتەوە.
كۆمەڵەی حەوتەمی خولی پاڵەوانێتی ئەوروپا لەم چەند یانەیە پێكدێت: یۆڤانتۆسی ئیتاڵی، بەرشەلۆنەی ئیسپانی، فرینكفاڕوسیو دیینامۆكیڤی ئۆكرانی.
یانەی یۆڤانتۆس بەشەش خاڵ پلەی دوەمی كۆمەڵەكە دێت كە سێ خاڵ جیاوازی هەیە لەگەڵ یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی.
تۆڕی سكای سپۆرت ئاماژەی بەوەكردوە، لەیارییەكەی ئەمڕۆ پاولۆ دیبالا بەشداریدەكات پاشئەوەی كە چەندجارێكو بەبەردەوامی دوچاری پێكان دەبوو.
پێكهاتەی یانەی یۆڤانتۆس:
گۆڵپارێز: چیزنی
هێڵی بەرگری: كوادرادۆ، دانیلۆ، دی لیخت، ساندرۆ
هێڵی ناوەڕاست: مكینی، ئارتۆر، بنتانكۆر
هێڵی هێرشبردن: دیبالا، ڕۆناڵدۆ، بیرناردیسكی
ئامادەكردن: ڕەنج ڕەسوڵ