شارپرێس:
سەرۆک وەزیری ئیسڕائیل رایگهیاند لەسەر داوای شازادەی جێنشینی بەحرەین سەلمان ئال خەلیفە " بەمزووانە " سەردانی بەحرەین دەکات.
لهبهیاننامهیهكدا ناتانیاهو سهرۆك وهزیرانی ئیسرائیل وتی: لەڕێی تەلەفونەوە قسەی لەگەڵ شازادەی جێنشینی بەحرەیندا کردووە و "هەردووکمان بەپەرۆشەوەین بۆ چنینەوەی بەرهەمی ئاشتی بۆ گەل و وڵاتەکانمان، بۆیە شازادە سەلمان بانگهێشتی کردم بەمزووانە بە سەردانێکی فەڕمی بڕۆم بۆ بەحرەین و خۆشحاڵم کە ئەوە دەکەم".
بەحرەین بە هەمان شێوەی ئیماڕات بە نێوەندگری ئەمەریکا پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئیسڕائیلدا ئاساییکردەوە، بەڵام ئەم کارەی بەحرەین و ئیماڕات فەڵەستینیەکانی توڕە کرد کە داوای سەربەخۆیی دەکەن پێش هەر نزیکبوونەوەیەکی نێوان وڵاتانی ناوچەکە و ئیسڕائیل.
بەڕێوبەرایەتیەکەی سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ نێوەندگری کرد لە ڕێکەوتنەکانی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان ئیسڕائیل لەگەڵ هەریەک لە بەحرەین و ئیماڕات و سوداندا، ڕۆژی دووشەممەش شاندێکی ئیسڕائیل بۆ یەکەمین جار سەردانی سودانیان کرد.