شارپرێس:
نرخی نه‌وت له‌بازاڕه‌كانی جیهان جارێكی دیكە به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو به‌رزبوه‌وه و نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی برنت به 47 دۆلار و 52 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ نرخی نه‌وت له‌بازاڕه‌كانی جیهان به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو به‌رزبووه‌وه كه له نۆ مانگی رابردودا به‌رزترین ئاستی تۆماركرد.
لەماوەی دوو ڕۆژدا نرخی نەوتی خاو %4 بەرزبووەتەوە و بەگشتیش لەماوەی هەفتەیەکدا %7 بەرزبووەتەوە.
بەگوێرەی ئاژانسەكانی هەواڵ، نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی برنت له بازاڕه‌كانی جیهان گه‌یشته 47 دۆلار و 52 سه‌نت له كاتێكدا به‌یانی ئه‌مڕۆ به 46 دۆلار و 57 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرا، هه‌روه‌ها نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی ئه‌مریكا گه‌یشته 44 دۆلار و 73 سه‌نت، كه به‌یانی ئه‌مڕۆ به 43 دۆلار و 63 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرابوو.