شارپرێس:
به‌رپرسانی ئێران و توركیا له‌باره‌ی پاراستنی سنووری نێوانیان كۆبوونه‌وه.
بەگوێرەی میدیاكانی توركیا ئەمڕۆ لەشاری وان كۆبوونه‌وه‌ی شاندی هه‌ردوو وڵات، به‌سه‌رۆكایه‌تی "یونس ئاتمان"، جێگری پارێزگاری "وان" و مقه‌ده‌م "زه‌ینال ره‌زا" له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه به‌به‌شداری چه‌ندین سه‌ركرده‌ی سه‌ربازی و ئه‌منی و دبلۆماسی هه‌ردوو لایه‌ن ئەنجامدراوە.
ئاماژەیان بەوەشكردووە، لەكۆبوونەوەكەیانداچەند بڕیارێك له‌باره‌ی پاراستنی سنووری نێوانیان واژوو كردووە كه به درێژایی (534)كم سنووری وشكانی، ئێران و توركیا به‌یه‌كه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه.