قەبارەی پارە بلۆککراوەکانی عێراق لەبانکە بیانییەکان ئاشکرادەکرێت

لە میدیاکانەوە

25/11/2020‌ 1668 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

بڕیاردەری لیژنەی دارایی پەڕلەمانی عێراق پێشبینیکردوە قەبارەی پارە بلۆککراوەکانی عێراق لەبانکەکانی دەرەوە بگاتە ٥٠٠ ملیار دۆلار.

ئەحمەد سەفار بڕیاردەری لیژنەی دارایی لەلێدوانێکدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (واع) ڕایگەیاندوە، کە قەبارەی پارە بلۆککراوەکانی عێراق لەبانکەکانی دەرەوەی وڵات بەوردی نازانرێت‌و ئەوەی هەیە تەنیا مەزەندەیە، بەڵام زۆرینەی مەزەندەکان باس لەبونی زیاتر لە ٥٠٠ ملیار دۆلار دەکەن.

سەفار ڕونیکردۆتەوە، پرۆسەی دەستڕایگەیشتن بەو پارانە زۆر گرنگەو پێویستە حکومەت هەوڵی بەدەستهێنانەوەیان بدات، بەتایبەت کە لەم دۆخەدا باشترین ڕێگایە بۆ دەستکەوتنی پارەو تێپەڕاندنی ئەو قەیرانە.

ئاماژەی بەوەشکردوە، لەحاڵەتێکدا زانیاری لەسەر شوێنی ئەو پارانە دەستکەوت، جا لەژێر هەر ناوێکدا تۆمارکرابون‌و لەهەر بانکێک هەڵگیرابون، ئەوە حکومەتی عێراق دەتوانێت بۆ بەدەستهێنانەوەیان پەنا بباتەبەر یارمەتی نێودەوڵەتی.

ئامادەکردن: ئاکۆ ئاڵی