دوبارەبونەوەی خوێنبەربونی گوێ پێویستی بەسەردانی پزیشکە

تەندروستی

25/11/2020‌ 303 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

ڕابیتەی ئەڵمانی بۆ پزیشکانی قورگ‌و لوت‌و گوێ ئاشكرایده‌كات، خوێنبەربونی گوێ هۆکاری زۆرە، لەوانە بونی تەنێکی نامۆ تێیدا، یان توشبون بەهەوکردنی گوێی ناوەڕاست، یان بەرزبونەوەی پەستانی خوێن.

ڕابیتەکە دەڵێت:"هەندێکجار خوێنبەربونی گوێ ڕەنگە بەهۆی برینداربونی پەردەی گوێوەبێت، بەتایبەت لەکاتی بەرکەوتنی زەبر بەگوێ یان لەرزینەوەی مێشک، هەروەک چۆن دەکرێت هۆکارەکەی دروستبونی گرێ (لوو) بێت".

لەهەموو حاڵەتەکاندا پێویستە بەزویی سەردانی پزیشکی پسپۆڕ بکرێت‌و هۆکاری ڕاستەقینەی خوێنبەربونەکە دیاریبکرێت، بەتایبەت ئەگەرهات‌و حاڵەتەکە دوبارە بۆوەو ئازارێکی زۆریشی لەگەڵدابوو، تاوەکو لەلێکەوتە ترسناکەکانی حاڵەتەکە وەک دروستبونی سەکتەی مێشک بەدوربێت، بەتایبەت ئەگەرهات‌و دۆخەکە بەهۆی لەرینەوەی مێشک یان نەخۆشی دڵ یان بەرزبونەوەی پەستانی خوێنەوە بوو.

ئامادەکردنى: ئاکۆ ئاڵی