ئەو بەشانەی مریشک کە نابێت بخورێت

تەندروستی

25/11/2020‌ 2379 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

گۆشتی مریشک یەکێکە له‌خواردنە باوەکانی سیستەمی خۆراکیی بۆ بەشی هەرە زۆری دانیشتوانی جیهان، بەڵام خواردنی هەندێک لەبەشەکانی ئەو پەلەوەرە زیان بەجەستە دەگەیەنێت.

بەگوێرەی پێگەی "سوهو"، بڕێکی زۆر لەمشەخۆرو بەکتریا لەکلکی مریشکدا کۆبونەتەوە، لەبەرئەوە نابێت زیادەڕەوی لەخواردنیدا بکرێت، چونکە کاریگەرییەکی خراپی لەسەر تەندروستیی مرۆڤ دەبێت.

پێگەکە باسی لەوەکردوە، خواردنی سییەکانی مریشکیش باش نییە، بەوپێیەی بەهەمانشێوەی کلکەکەی ژمارەیەکی زۆر بەکتریاو مشەخۆری تێدایە کە تەنانەت لەڕێگای چارەسەرکردنی گەرمیشدا لەناوناچن، بەلەبەرچاوگرتنی ئەوەی بەرگەی پلەی گەرمی بەرزدەگرن، هەربۆیە بەقسەی ئامادەکاری بابەتەکە خواردنی ئەو بەشەی مریشک زیانی بۆ جەستە هەیە.

هەرچی سەری مریشکە ڕەنگە هەندێک لەمادە مەترسیدارەکان بۆسەر جەستەی مرۆڤی تێدا کەڵەکە ببێت.

ئامادەکاری بابەتەکە ئاماژەی بەوەشکردوە، هیچ شتێکی زانستی نییە سودی پێستی مریشک بسەلمێنێت، هەروەک ئەو بەشە دەوڵەمەندە بەچەوری‌و بڕێکی زۆر مشەخۆرو بەکتریای لەسەر کۆبۆتەوە.

ئامادەکردن: ئاکۆ ئاڵی