چیرۆکی ئەو ڕەنگە سورەی سەر ڕوخساری یاریزانانی خولی ئیتاڵیا چى بوو؟

وەرزش

25/11/2020‌ 931 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

لەمیانی یارییەکانی قۆناغی هەشتەمی خولی ئیتاڵی، ناوبژیوان‌و یاریزانان ڕەنگی سوریان لەبەشێک لەڕوخساری خۆیان دابوو، بەڵام ئایا دەزانی چیرۆکی ئەو ڕەنگە سورە چییەو بۆ ئەوکارەیان کردوە؟

ئەو یاریزانانە بەشێکی کەمی ڕوخساریان بەڕەنگی سور نەخشاند، ئەویش بۆ پشتگیریی لەکەمپینێک کە لەمانگی نۆڤەمبەری ڕابردودا لەلایەن فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیتاڵیاوە دەستیپێکردوە بۆ کەمکردنەوەی توندوتیژی دژ بەژنان لەئیتاڵیا.

کەمپینەکە بەهاوکاری ڕێکخراوی مافەکانی مرۆڤ We World Onlus ڕێخراوە، بەئامانجی زیادکردنی هۆشیاری کۆمەڵگە لەمامەڵەکردن لەگەڵ ژنان.

هۆکاری هەڵبژاردنی ڕەنگی سور بۆ دروشمی دەستپێشخەریەکەی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیتاڵیا بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە هەڵمەتەکە لەژێر ناوی "با بە کارتی سور توندوتیژی دژی ژنان بوەستێنین" دانراوە.

بەشێک لەیاریزانان نەک هەر نیشانەی سوریان لەسەر ڕوی خۆیان کێشا، بەڵکو بەو ڕەنگەوە وێنەیان لەگەڵ ژنەکانیشیان گرت کە ئەمە بوە هۆی ئەوە هەڵمەتەکە لەناو جەماوەی ئیتاڵیادا بڵاوبێتەوە.

ئامادەکردن: ئاکۆ ئاڵی