ئۆنەر كۆمپیوتەری بازرگانەكان ڕادەگەیەنێت

هەمەڕەنگ

25/11/2020‌ 193 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

كۆمپانیای ئۆنەری وەبەرهێنی ئامێرە هۆشمەندەكان، كۆمپیوتەری Honor MagicBook Proی ڕاگەیاند، كە بەیەكێك لەباشترین كۆمپیوتەرەكانی جیهان ئەژماردەكرێت.

بۆدی كۆمپیوتەرەكە بەهێزو خۆڕاگرەو لەئەلەمنیۆم دروستكراوە، كۆمپیوتەرەكە خاوەنی شاشەی IPS LCDی قەبارە 16 ئینجە بەوردیی پیشاندانی (1920/1080) پێكسڵ.

چارەسەركەری AMD Ryzen 5 4600H بۆ كۆمپیوتەرەكە جێگیركراوە، كۆمپیوتەرەكە خاوەنی ڕامی جۆری DDR4ی 16 گێگابایتەو هاردەكەی جۆری NVMe SSD 512 گێگابایتە.

هەروەها كۆمپیوتەرە نوێیەكەی ئۆنەر خاوەنی پاترییەكی بەهێزی 65 واتە كە دەتوانێت بەیەكجار بارگاویكردنەوە 10 كاتژمێر كاربكات.

ئامادەكردن: ڕەنج ڕەسوڵ