تایبەتمەندییەكانی كاتژمێرە هۆشمەندەكەی Zepp Z

هەمەڕەنگ

25/11/2020‌ 220 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

كۆمپانیای Zeppی وەبەرهێنی كاتژمێرە هۆشمەندەكان، یەكێك لەنایابترین‌و تایبەتمەندترین كاتژمێری هۆشمەندی هۆشمەندی لەجیهاندا ڕاگەیاند.

بۆدی كاتژمێری Zepp Z لەمادەی بەهێز دروستكراوە، كە هەم سەرنجڕاكێشە، هەم پتەوەو بەرگەی شكان‌و ڕوشان‌و تەڕبون‌و شێ دەگرێت‌و قایشەكەی لەجلدی تایبەت دروستكراوە.

كاتژمێرەكە خاوەنی شاشەیەكی جۆری AMOLEDی قەبارە 1.39 ئینجە بەوردیی پیشاندانی (454/454) پێكسڵ‌و بەرگەی شوخت‌و شكان دەگرێت.

ڕوكاری كاتژمێرەكە دەگۆڕێت‌و دەتوانرێت وای لێبكرێت وەكو كاتژمێری ئاسایی دەربكەوێت، لەكاتێكدا چەندین تایبەتمەندی وەكو چاودێریكردنی توانای جەستەیی‌و لێدانی دڵی هەیە.

ئامادەكردن: ڕەنج ڕەسوڵ