برۆنۆ ژمارەی پێوانەیی ناوازەی بەدەستهێنا

وەرزش

25/11/2020‌ 251 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

لەوەرزی ڕابردودا، یانەی مانچستەر یونایتد گرێبەستی لەگەڵ برۆنۆ فێرناندزی ئەستێرەی هەڵبژاردەی پورتوگال كردو لەیانەی سپۆرت لیشبۆنەوە گواسترایەوە بۆ ناو شەیتانە سورەكان‌و بەزویی توانیی جێگەی خۆی لەپێكهاتەی سەرەكی یانەكە بكاتەوە.

لەسەرەتای دەركەوتنی یاریزانە پورتوگالیەكە لەیانەی ماچستەریونایتد، وەكو یاریزانێكی سەرەكی لەپێكهاتەكە دەركەوت‌و لەوماوەیەدا تائێستا توانیویەتی 21 گۆڵ تۆماربكات‌و 13 گۆڵ دروستبكات كە ئەمەش ژمارەیەكی گەورەیە.

كۆمپانیای ئۆبتا بۆ ژمارەو ئامارەكان ڕایگەیاند، لەساڵی 2017وە برۆنۆ فێرناندز لەخولە ئەوروپییەكان یاری دەكات، توانیویەتی 119 یاری ئەنجامبدات‌و بەشداری لە139 گۆڵ كردوە، توانیویەتی 71 گۆڵ تۆماربكات‌و 48 گۆڵ دروستبكات.

هەروەها برۆنۆ بوە بەخێراترین یاریزانی هێڵی ناوەڕاست لەمێژوی یانەی مانچستەریونایتد كە توانیویەتی 20 گۆڵ تۆماربكات‌و 34 گۆڵ دروستبكات، تائێستا هیچ یاریزانێكی هێڵی ناوەڕاست نەبوە بەماوەیەكی كەم خاوەنی ئەو ژمارە پێوانەییانە بێت.

ئامادەكردن: ڕەنج ڕەسوڵ

بەپەلە