شارپرێس:
كۆمپانیای intel كۆمپیوتەرێكی نوێی ئاشكراكرد كە ئاستێكی بەرز پێشكەشدەكاتو دەتوانێت ڕكابەرێتی كۆمپیوتەرەكانی دێڵو ئێچ پی بكات.
كۆمپیوتەرەكە خاوەنی ڕونمایەكی جۆری lcd قەبارە 15.6 ئینجە بەوردیی پیشاندانی (2400/1080) پێكسڵ كە ڕوونییەكی بەرزی هەیە.
چارەسەركەری Core i5-1135G7 نەوەی 11 بۆ كۆمپیوتەرەكە جێگیركراوە، ڕامی كۆمپیوتەرەكە 8 یان 16 گێابایتەو دەتوانرێت هەتا 32 گێگابایت زیادبكرێت.
كۆمپیوتەرە نوێیەكەی كۆمپانیای ئێنتڵ خاوەنی پاترییەكی بەهێزە كە دەتوانێت بۆ ماوەی 16 كاتژمێر كاربكات، هەروەها دەریچەكانی جۆری USB-Aو USB 4 Type-Cو Thunderbolt 4ی هەیە.
ئامادەكردن: ڕەنج ڕەسوڵ