شارپرێس:
لەسەرەتای ساڵی نوێوه، كۆمپانیایەكی وڵاتی ڕوسیا یەكەمین ئۆتۆمبێلی كارەبایی ڕادەگەیەنێت بەناوی "كاما – 1".
ئۆتۆمبێلەكە شێوەیەكی بچوكی هاوشێوەی ئۆتۆمبێلی سمارتی هەیە، دەتوانێت تێكڕای 150 كیلۆمەتر لەكاتژمێرێكدا ببڕێتو پاترییەكەی بەشی 250 كیلۆمەتر ڕۆیشتن دەكات.
درێژی ئۆتۆمبێلەكە 3.4 مەترە، پانییەكەی 1.7 مەترە، جێگەی چوار سەرنشینی لێ دەبێتەوەو دەتوانێت لەماوەی سێ چركە بگات بە 60 كیلۆمەتری خێرایی.
ئۆتۆمبێلەكە بۆ ناوچە ساردەكان دەگونجێتو پاترییەكەی دەتوانێت بەرگەی 50 پلەی ژێر سفر بگرێت، شایەنی باسە نرخی ئۆتۆمبێلەكە 13 هەزار دۆلاری ئەمریكی دەبێت.
ئامادەكردن: ڕەنج ڕەسوڵ