حكومه‌تی هه‌رێم: قه‌رزمان كردووه‌ بۆئه‌وه‌ی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران دابین بكه‌ین

کوردستان

26/11/2020‌ 3791 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایده‌گه‌یه‌نێت،‌ نابێت به‌غدا مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران به‌ سیاسی بكات، ئەگەر بەغدا 320 ملیار دینار نەنێرێت ئەوا حكومەتی ھەرێم بژاردە و جێگرەوەی دیكەی دەبێت.

جوتیار عادل، وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌میدیای پارتی "ئەگەر بەغدا 320 ملیار دینار نەنێرێت ئەوا حكومەتی ھەرێمی كوردستان بژاردە و جێگرەوەی دیكەی دەبێت، بەڵام سه‌ره‌تا چاوه‌ڕوانی وه‌ڵامی به‌غدا ده‌كه‌ین بۆ ره‌وانه‌كردنی به‌شه‌ بودجه‌ی كوردستان و پرسی دابه‌شكردنی مووچه‌ش له‌ كاره‌ له‌ پێشینه‌كانی حكومه‌ته‌".

وتەبێژی حكومەتی ھەرێم وتیشی: "حكومەتی ھەرێم درێخی نەكردووە بۆ دابینكردنی مووچە و درێخیش ناكات، لە ماوەی رابردوودا قەرزی كردووە، بۆ ئەوەی مووچەی فەرمانبەران دابین بكات، ئێستاش ئامادەیە رێكاری یاسایی و گونجاو بدۆزێتەوە، بۆ ئەوەی مووچەی مووچەخۆرانی ھەرێمی كوردستان دابەش بكات".

راشیگەیاند: "لەسەر ئەم پرسە گفتوگۆمان لەگەڵ بەغدا كردووە، ھەروەھا بە نووسراو ئاماژە بەو بابەتە دەكرێت، تەئكیدیش لەوە دەكەینەوە ئەو بابەتە ھیچ پەیوەندییەكی بە یاسای پڕكردنەوەی بودجەی عێراقەوە نییە، بەڵكو ئەمە شایستەی خەڵكی ھەرێمی كوردستانە".