شارپرێس:
موراد قەرەیلان ئەندامی کۆمیتەى بەڕێوەبەری پەکەکە بە بۆنەى ٤٢هەمین ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکە رایگەیاند،"بێگومان گەورەترین دەستکەوت پووچکردنەوەى سیاسەتی پاکتاوکردن و داگیرکەرییە لەسەر کوردستان دوژمن دەیخواست گەلی کورد پاکتاو بکات بیتوێنتێتەوە، لە باکوور بیکات بە تورک، لە ناوچەکانی تریش بیانکات بە عەرەب و فارس. یانی دەیخواست لە نەتەوەبوون دەریبهێنێت".
قەریلان لەچاوپێکەوتنێکدا کەناڵی ئاسمانیی ستێرک تێڤی جەختیکردەوە، کورد پێش هەموو شتێک وەک نەتەوە هەبوونی خۆی سەلماندو رێگریی لە لەناوبردن و سڕینەوە و توانەوە گرت. ئیدی کورد لەسەر تەختەى مێژووە و ئەوەی مسۆگەر کردووە ئیستاش کات کاتی ئازادییە.
هەروەها قەریلان وتیشى"ئەو گۆڕەپانەی کە دەبێت زۆرترین راوەستەى لەسەر بکرێت، گۆڕەپانی باکووری کوردستانە سەرنج بدەن، لە گۆڕەپانی کۆمەڵایەتی و کۆمەڵگە و سیاسی ماوەى ٣٠ ساڵە دەوڵەتی تورک بە بەردەوامی خەڵک دەستگیر دەکات و زیندانیان دەکات. تاوەکو ئێستا ١٠ هەزار مرۆڤمان لە زیندانەکانی دەوڵەتی تورک دان. سەرباری ئەو هەموو گوشار و زوڵامانە توانیی کەسێک رادەستی خۆی بکات؟ نا.
ئەم وتانەى قەریلان هاوکاتە لەگەڵ ساڵیادى دامەزراندنى پارتى کرێکارانى کوردستان بەسەرۆکایەتى عەبدوڵا ئۆجەلان کە لە ساڵى ١٩٨٣ خۆى راگەیاندوە.
س.هـ