شاسوار عەبدولواحید: ئەگەر هەموو ٣٠ رۆژ جارێک موچەمان نەدا با من لە سێدارە بدەن

کوردستان

26/11/2020‌ 920 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

سەرۆکى جوڵانەوەى نەوەى نوێ دەڵێت، ئەگەر ئێمە هەموو ٣٠ رۆژ جارێک موچەی فەرمانبەرانمان نەدا ئەوا با من لە سێدارە بدەن.

شاسوار عەبدولواحید سەرۆکى نەوەى نوێ رایگەیاند"وەک هێزێکی ئۆپۆزسیۆن تەحەدای ئەو لێدوانانەی حکومەتی هەرێم و تەواوی بەرپرسانی حکومەت دەکەین تایبەت بەوەی دەڵێن داهاتی هەرێم بەشی موچە ناکات".

ئاماژەى بەوەشکردوە، ئەگەر راست دەکەن با داهاتی ناوخۆ و سنورەکان و نەوت تەسلیمی خەڵکانی شارەزا و دەرەوەی دەسەڵات بکەن لە ژێر ئیشرافی ئەوان و هێزەکانی تری ئۆپۆزسیۆن و خەڵکانی تەکنۆقرات بۆ ماوەی شەش مانگ(بە مەرجێک تەواوی داهاتی فەرمی و قاچاخ، نەوت و غەیرە نەوت بگرێتەوە)

سەرۆکى جوڵانەوەکە دەشڵێت، ئەگەر ئێمە بە بێ ئەوەی چاوەڕێی پارەی بەغداد بین، هەموو ٣٠ رۆژ جارێک موچەی فەرمانبەرانمان نەدا ئەوا با من لە سێدارە بدەن، وە من بەرپرسم بەرامبەر بە خەڵک و بە دادگا، ئەگەر هەموو مانگێک موچەی تەواومان پێ نەدرا با من لە سێدارە بدرێم.

سەرۆکى جوڵانەوەکە باسى  لەوەشکردوە، کە یان حکومەتی هەرێم درۆ دەکات یان با بێت و ئەم قسەیەی ئەوان جێبەجێ بکات.

س.هـ

س.هـ

بەپەلە