ئاسایشى سلێمانى دەستگیرکردنی سێ تۆمەتبارى راگەیاند

کوردستان

26/11/2020‌ 602 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

ئاسایشى رۆژئاواى سلێمانى دەستگیرکردنى سێ کەسی لەتەقەکەرانی هەڕەمەکی و دروستکردنی ترس و دڵەڕاوکێ لای هاوڵاتیان دەستگیرکرد.

لە راگەیەنراوێکدا کە وێنەیەکى بۆ شارپرێس هاتووە بەڕێوەبەرایەتى ئاسایشى رۆژئاواى سلێمانى رایگەیاندوە، درێژەی هەوڵەکانی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی بۆ دەستگیرکردن و ڕێگریکردن لەوکەسانەی کەبەتەقەی هەڕەمەکی دەیانەوێت ئارامی هاوڵاتیان تێکبدەن.

ئاماژەى بەوەشکردوە کە سێ کەس بەناوەکانی (س،ف،ع ) (گ،ن،م) (چ،ش،ح) نزیک زانکۆی چەرمۆ لەقەزای چەمچەماڵ کەتەقەی هەڕەمەکیان کردبو لەلایەن هێزەکانمانەوە دەستگیرکران.

ئەوەش روونکراوەتەوە کە تۆمەتباران دانیشتوی چەمچەماڵن و لەئێستادا بەفەرمانی بەڕێز دادوەری دادگای لێکۆڵینەوە بەبڕیاری (570) ڕاگیراون.

هەروەها دوو  دەمانچەو یەک کڵاشینکۆف و ئۆتۆمبێلێکی جۆری قەمەرە (ئۆپترا)ی تەقەکەرەکان دەستی بەسەردا گیراوە.
س.هـ