بزانە زاناکان لەناو سکی یەکێک لە مۆمیاکانی میسر چیان دۆزیوەتەوە

هەمەڕەنگ

27/11/2020‌ 6183 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

زانا ئەمەریکییەکان لەناو سکی یەکێک لە مۆمیاکانی میسر کە بۆ دوو هەزار ساڵ پێش ئێستا دەگەڕێتەوە چاوەزارێکیان دۆزیوەتەوە.

بەگوێرەی بڵاوکراوەی کۆمەڵەی شاهانەیی، زاناکان سەرەتا لەڕێگای بەکارهێنانی سکانەرەوە تێبینیان کردووە کە پارچەیەکی شوێنەواریی بچووک لەناو سکی مۆمیاکەداهەیە، دواتر مۆمیاکە گواستراوەتەوە بۆ پەیمانگای ئەرگۆنی نیشتیمانی لەئەمەریکا تاوەکو لەڕێگای بەکارهێنانی تیشکی سینی چڕ جۆری ئەو ماددەیە دەستنیشان بکرێت.

لەئەنجامدا دەرکەوتووە کە پارچەیەکی شوێنەواریی کە درێژییەکەی ٧ ملیمەترە و لەکانزایەک درووستکراوە پێیدەگوترێت کالسێت، لەنزیک ورگی مۆمیاکەدایە.

توێژەران دەڵێن مۆمیاکە لەساڵی ١٩١٠ و لەگۆڕستانێکی باکووری میسر دۆزراوەتەوە، لەکاتی مۆمیاکردنیدا ئەندامەکانی جەستەی پارچەکراوە.
سەبارەت بە هۆکاری بوونی ئەو پارچەیە لەناو سکیدا، زاناکان دەڵێن ئەوە بریتییە لە چاوەزارێک تاوەکو لە گیانە خراپەکارەکان بیپارێزێت لەناو هەناویدا دانراوە.

تیمە شوێنەوارییە ئەمەریکییەکە دەڵێت دەرکەوتووە کە مۆمیاکە کە درێژییەکەی ٩٤ سانتیمەترە هی منداڵێکە تەمەنی ٥ ساڵ بووە، لەگەڵ ئەوەی ئەو وێنەیەی لەسەر دارەمەیتەکە کێشراوە هی ئافرەتێکە.

ئامادەکردن: ئاکۆ ئاڵی