کەش و هەوای ئەمڕۆو سبەى شارەکانى هەرێمی کوردستان

کوردستان

27/11/2020‌ 748 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ هەینى ئاسمان نیمچەهەور دەبێت و لە ناوچە جیاجیاکاندا نمە باران دەبارێت و لە ناوچە شاخاویە سنورییەکان بەفرێکی کەم لە دەبارێت.

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم ئەمرۆ هەینى لە هەولێر بەرزترین پلەى گەرما ١٧ پلە و نزمترین ١٢ پلە دەبێت، لە سلێمانى ١٦ بە نۆ و دهۆک ١٥ بە شەش و کەرکوک ١٧ بە ١٢ پلە دەبێت.
هەروەها سبەینێ شەممە لە هەولێر بەرزترین پلەى گەرما ١٨ پلە و نزمترین ١٢ پلە دەبێت، لە سلێمانى ١٧ بە ١٠ پلە، دهۆک ١٦ بە هەشت کەرکوکیش ١٩ بە ١٣ پلە دەبێت.

 

س.هـ