شارپرێس:
بەپێی پۆڵێنی نوێی یەکێتیی تۆپی پێی جیهانی (فیفا) کە بەمدواییە بڵاوکراوەتەوە، هەڵبژاردەی عێراق یەک پلە چۆتە پێشەوە.
لهپۆلێنە نوێکەی فیفا-دا هەڵبژاردەی تۆپی پێی عێراق لەئێستادا بەکۆکردنەوەی ١٣٤٤ خاڵ لەپلەی ٦٩ی جیهانیدایە، ئەویش دوای ئهوهى لەدوو یاریی دۆستانەدا کە لەم مانگەدا ئەنجامیدان لەگەڵ هەڵبژاردەی ئوردن یەکسان بوو، بەدوو گۆڵی بێبەرامبەریش لەهەڵبژاردەی ئۆزبەکستانی بردەوە.
لەسەر ئاستی ئاسیاش هەڵبژاردەی شێرەکانی ڕافیدەین لەدوای هەڵبژاردەکانی (یابان، ئێران، کۆریای باشور، ئوسترالیا، قەتەرو سعودیە)، پلەی حەوتەمی گرتوە.
لەسەر ئاستی هەڵبژاردە عەرەبییەکانیش، هەڵبژاردەی عێراق لەدوای هەریەک لەهەڵبژاردەکانی (تونس، جەزائیر، مەغریب، میسر، قەتەرو سعودیە)وه دێت.
لەڕیزبەندی نوێی فیفا-دا هەڵبژاردەی بەلجیکا بەکۆکردنەوەی ١٧٦٥ خاڵ پێشەنگی هەڵبژاردەکانی جیهانی گرتوە، دواتر فەڕەنسا بە ١٧٥٢ پلەی دوەمو بەڕازیلیش بەکۆکردنەوەی ١٧٢٥ پلەی سێیەم، ههرچى ئینگلتەراشه بەکۆکردنەوەی ١٦٦١ خاڵ پلەی چوارەمی بەهێزترین هەڵبژاردەکانی تۆپی پێی جیهانیان گرتوە.
ئامادەکردن: ئاکۆ ئاڵی