پێكهاتەی لیڤەرپول بەرامبەر برایتۆن

وەرزش

28/11/2020‌ 233 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

ڕۆژنامەی ئەتلەتیكی ئینگلیزی، پێشبینی ئەو پێكهاتەیەی یانەی لیڤەرپولی كردوە كە یۆرگن كلۆبی ڕاهێنەر لەخولی پریمەرلیگ ئامادەیكردوە بۆ یاریكردن بەرامبەر برایتۆن.

ڕۆژنامەكە ئاماژەی بەوەكردوە، لیڤەرپول بەباشترین پێكهاتەی ئەم ماوەیەوە یاریدەكات‌و هەوڵدەدات شكستەكەی بەرامبەر یانەی ئەتلەنتا تێبپەڕێنێت.

دوێنێ لەكاتی ڕاهێنانی یانەكەدا، تیاگۆ ئەلكانتارای ئیسپانی ئامادەنەبوو، بەڵام جۆردان ئێندروسۆن لەڕاهێنانەكاندا دەبینراو ئامادەی یاریكردنە بوو.

ئامادەنەبونی تیاگۆ ئەلكانتارا گرفتێكی گەورەیە بۆ یانەی لیڤەرپول، بەڵام پێشبینیدەكرێت محه‌مەد سەڵاحی میسری بەشێوەیەكی سەرەكی یاری بكات.

پێكهاتەی یانەی لیڤەرپول:
گۆڵپارێز: ئەلیسۆن بیكەر
هێڵی بەرگری: ڕۆبرتسۆن، ماتیب، فابینیۆ، میلنەر
هێڵی ناوەڕاست: هێندرسۆن، فیناڵدۆم، جۆنز
هێڵی هێرشبردن: سەڵاح، گۆتا، فێرمینۆ

ئامادەكردن: ڕەنج ڕەسوڵ