لامپارد وەڵامی مۆرینهۆی دایەوە

وەرزش

28/11/2020‌ 355 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

ڕۆژی یەكشەمی بەیانی، لەچوارچێوەی جەولەی دەیەمی خولی ئینگلیزی، لەیاریگای سنتامفۆرد بریدج، هەردوو یانەی تۆتنهام‌و چێڵسی ڕوبەڕوی یەكدەبنەوە.

مۆرینهۆی ڕاهێنەری تۆتنهام لەلێدوانێكیدا باس لەوەدەكات، بۆچی داوای بردنەوەی پاڵەوانێتیمان لێدەكەن لەكاتێكدا باری داراییمان زۆرخراپە بەراورد بەیانەكانی تر لەسەروو هەمویانەوە چێڵسی.

مۆرینهۆ وتی:"كاتێك من ڕاهێنەرێتی یانەكانی چێڵسی‌و مانچستەر یونایتدم دەكرد، فشارێكی زۆرم لەسەربوو بۆ بەدەستهێنانی پاڵەوانێتی، بەڵام لەئێستادا ئەو فشارە لەسەر ڕاهێنەرە نوێیەكان نییە".

لامپاردی ڕاهێنەری یانەی چێڵسی بەمشێوەیە وەڵامی مۆرینهۆی دایەوە:"فشار لەسەر هەمومان هەیە، ئێمەیش چاوەڕوانی ئەوەمان لێدەكرێت كە پاڵەوانێتییەكە بەدەستبهێنین".

سەبارەت بەباری دارایی، لامپارد وتی:"ئەم چەند ساڵەی كۆتایی یانەی تۆتنهام داهاتێكی گەورەی لەبازاڕی گواستنەوەی یاریزانەكاندا بەكارهێناوەو خاوەنی چەندین یاریزانی بەهێزو بەئەزمونە".

ئامادەكردن: ڕەنج ڕەسوڵ