كیا ئۆتۆمبێلێكی بەهێزو خێراو ئابوریانە ڕادەگەیەنێت

هەمەڕەنگ

28/11/2020‌ 366 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

لەم دوساڵەی كۆتاییدا، ئۆتۆمبێلەكانی جۆری Ceedی كۆمپانیای كیا، پێشوازییەكی زۆری لەلایەن خەڵكییەوە لێكرا، لەبەرئەوە، كۆمپانیای كیا بڕیاریدا جۆرێكی نوێی سەردەمییانەو گەنجانە ڕابگەیەنێت.

ئۆتۆمبێلە نوێیەكەی Ceed خاوەنی شێوەیەكی گەنجانەو سەرنجڕاكێشە، قەبارەی تایەكانی 16 ئینجە كە دەتوانێت لەڕێگە مەترسیدارەكاندا خۆی جێگیربكات‌و نەجوڵێت.

ناوەوەی ئۆتۆمبێلەكە شێوەیەكی نایابی هەیە، كوشنی لەجلدی تایبەت بۆ دروستكراوە كە جێگەی پێنج سەرنشینی لێ دەبێتەوەو شاشەیەكی تێدایە بەلەمس كاردەكات‌و پێشكەوتوترین سیستەمی مەڵتی میدیای لەسەرە.

ئۆتۆمێلەكە تایبەتمەنی ساردی‌و گەرمی‌و جوڵەی كارەبایی كوشنەكانی هەیە، هەروەها تایبەتمەندی نەهێشتنی هەڵمی سەر جام‌و ئاوێنەكانی هەیەو كامێرای بچوكی هەیە كە چاودێری سەرجەم بەشەكانی ئۆتۆمبێلەكە دەكات.

ئۆتۆمبێلەكە خاوەنی چەندجۆرێك بزوێنەرە،  بزوێنەرێك بەفراوانی 1.6 لیترو كێشی 128 ئەسپ، هەروها بزوێنەرێكی جۆری T-GDIی تۆربۆی هەیە بەفراوانی 1.6 لیترو كێشی 160 ئەسپ‌و سەرجەم بزوێنەرەكان خاوەنی گێڕی ئۆتۆماتیكی 7 گێڕە.

ئامادەكردن: ڕەنج ڕەسوڵ