شارپرێس:
ئاژانسى هه‌واڵى میهرى ئێران ڕ‌اپۆرتێكى وردى له‌باره‌ى شوێن‌و پێگه‌ى گروپى تیرۆریستى داعش‌و مه‌ترسى سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ى له‌عێراق‌و ناوچه دابڕێندراوه‌كان بڵاوكردۆته‌وه‌و جه‌ختیكردۆته‌وه، ژماره‌یه‌ك هۆزى عێراقى پاڵپشتى دوباره گه‌ڕانه‌وه‌ى داعش ده‌كه‌ن‌و یارمه‌تیان ده‌كه‌ن.
له‌و ڕاپۆرته‌دا ئه‌وه ڕونكراوه‌ته‌وه، ئەگەرچی هێزە عێراقییەکان توانیویانه داعش تێکبشکێنن‌و وابكه‌ن ئه‌و گروپه کۆنترۆڵی هیچ ناوچەیەکیان بەته‌واوەتی لەدەستدا نه‌بێت، ئێستا بەڵام شانە نوستوەکانیان خه‌ریكى خۆ ڕێكخستنه‌وه‌و كرده‌وه‌كانیانن.
ئاژانسه ئێرانیه‌كه ئه‌گه‌رچى ناوى هیچ وڵاتێكى به‌دیاریكراوى نه‌هێناوه، به‌ڵام نوسیویه‌تى:"بەپێی دوایین زانیارییەکان، هاوپەیمانی ڕۆژاوایی (عیبری ـ عەرەبی) بەسەرکردایه‌تى وڵاتە دواکەوتوەکانی ناوچەکە بەشێوەی هەمەلایەنە پاڵپشتی لەداعش دەکەن‌و هەر ئەو بابەتەش بوەتە هۆی ئەوەی کە تیرۆریستان لەمانگەکانی ڕابردودا جوڵەکانیان زیادبکەنەوە.
سەرچاوەیەکى ئاگادار به‌ئاژانسه‌كه‌ى وتوه، "ژماره‌یه‌كى زۆر له‌چه‌كدارانى داعش لەسنورە هاوبەشەکانی عێراق‌و سوریا خۆیان ڕێكده‌خه‌نه‌وه‌و ئه‌و ناوچه‌یه بۆته شوێنێکی لەبار بۆ پەروەردەو گەشەی ئەندامە نهێنییەکانی داعش، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هێزه‌كانى سوپاى ئه‌مریكا هاوكاریكردنى تیرۆریستان ده‌كه‌ن".
ڕاپۆرته‌كه له‌كاتێكدایه، دەیان کیلۆمه‌تر لەهێڵی سنوری هاوبەش لەگەڵ سوریا بەهۆی لاوازیی هێزە عێراقییەکانه‌وه توشی بۆشایی ئەمنیی بونه‌ته‌وه، هه‌روه‌ك میهر نوسیویه‌تى:"هەندێک لایەنی میلیشیاو پاشماوەکانی حزبی بەعس‌و باڵەکانی تری گروپی تیرۆریستی داعش لەناوچەکە ده‌ستیان به‌جموجوڵ كردوه".
ئاماژه به‌وه‌شكراوه، داعش ئێستا له‌پارێزگاكانى (نه‌ینه‌وا، كه‌ركوك، دیاله، سه‌ڵاحه‌دین، به‌غداو ئه‌نبار) ده‌ستیان به‌جموجوڵ كردۆته‌وه.
زیاتر ڕونكراوه‌ته‌وه، به‌وپێیه‌ى نه‌ینه‌وا لەباکوری ڕۆژئاوای عێراق هەڵکەوتوەو لای ڕۆژئاوایه‌وە لەگەڵ سوریاش هاوسنورەو بەشێکی بەربڵاوی ئەو پارێزگایە بیابیانە وایكردوه، داعش زیاتر بتوانێت خۆى تێدا بهێڵێته‌وه، به‌تایبه‌ت له‌ناوچه‌كانى (ئەلقئروان، تەلەعفەر، ئەبعاج، گه‌یارە، موسڵ، حەزەرو تەل عەبتە)، به‌ڵام ئه‌و به‌شه‌ى كه مه‌زنده ده‌كرێت له 20% بێت‌و له‌ژێر كۆنترۆڵى پێشمه‌رگه‌دایه، داعش هیچ جموجوڵێكى نییه.
باسى پارێزگاى كه‌ركوكیشى كردوه‌و نوسیویه‌تى:"كه‌ركوك كه‌وتۆته باکوری عێراقه‌وه‌و له 20%ى ناوچه‌كانى له‌ژێر كۆنترۆڵى هه‌رێمى كوردستاندایه له‌هه‌ردوو لاى ڕۆژهه‌ڵات‌و ڕۆژئاواشه‌وه، به‌ڵام ناوچه‌كانى (حەویجە، بسل، ڕه‌شاد، عەباسی، ڕیاز، کازمیەو داقوق) تیرۆریستان ده‌ستیان به‌جموجوڵ كردۆته‌وه به‌تایبه‌ت له‌و سنورانه‌ى نزیكن له‌سه‌ڵاحه‌دینه‌وه.
مه‌ترسى ئه‌وه‌شى خستۆته‌ڕوو، له‌پارێزگاى سه‌ڵاحه‌دین به‌تایبه‌ت له(بێجی، عەجیل‌و عەلاس) بەردەوام جێی سەرنجی ئەندامە نهێنییەکانی داعش بوە؛ ناوچه‌كانى (بێجی، تکریت، شرقات، بەلەد، یسرب، سامڕا، سەید غەریب، موکشیفیە، کێڵگەی نەوتی عەجیل‌و عەلاس، زنجیرە کێوەکانی حەمرین‌و مەکحول)و شوێنە وێرانەکان‌و به‌تایبه‌ت لەدەڤەری دەریاچەی سه‌رسار بوەتە شوێنی چالاکی شانە نوستوەکانی داعش.
له‌به‌شێكى تر‌ى ڕاپۆرته‌كه‌دا ئه‌وه‌ش هاتوه ((شانه نوستوه‌كانى داعش لەڕۆژئاواو باشوری ڕۆژئاوای پارێزگای نەجەف کە زیاتر بیابانی‌و هاوسنوره لەگەڵ ڕۆژهەڵاتی پارێزگای ئەنبار، بونیان هه‌یه هه‌روه‌ها له‌به‌شێك لەناوچەكانی باکوری ڕۆژئاوای پارێزگای کەربەلا (هاوسنور لەگەڵ ئەنبار) تیرۆریستانی داعش خۆیان تێدا مه‌ڵاس داوه.
له‌كۆتایی ڕاپۆرته‌كه‌دا ئاماژه به‌ستراتیژیه‌تى په‌لاماره‌كانى داعش كراوه‌و جه‌ختكراوه‌ته‌وه له‌سه‌رئه‌وه‌ى، ئێستا شانه نوستوه‌كانى داعش ئامانجیان داگیرکردنی هیچ ناوچەیەک نییه لەخاکی عێراق، چونکه دەزانن هیچ تواناییەکیان بۆ نواندنی هێز نه‌ماوه.