بەریتانیا دۆسیەی دابینکردنی ڤاکسینی کۆرۆنا دەداتە دەستی کوردێک

جیهان

28/11/2020‌ 966 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا كوردێكی بە پلەی وەزیر ڕاسپارد بۆ دابینکردنی ڤاکسینی کۆرۆنا بۆ بەریتانیا.

بەگوێرەی بەیاننامەیەكی حكومەتی بەریتانیا، نەدیم زەهاوی، پەرلەمانتاری پەرلەمانی بەرتانیا کە بە ڕەگەز کوردی خەڵکی هەرێمی کوردستانە بووە وەزیری تایبەت بە گواستنەوە و دابینکردنی ڤاکسین لە بەریتانیا.  
  
ئاماژەبەوەشدراوە،شاژن خۆشحاڵە بە ڕەزامەندی لەسەر دیاریکردنی پەرلەمانتار نەدیم زەهاوی بۆ ئەو پۆستە.  

هەربەگوێرەی راگەیەندراكە، نەدیم زەهاوی چاودێری دابینکردن و گواستنەوەی ڤاکسینی کۆرۆنا دەکات بۆ هەموو ناوچە و نەخۆشخانە و بنکەکان.  

نەدیم زەهاوی ساڵی 1967 لە خێزانێکی کوردی شاری بەغدا لەدایک بووە، بەڵام دواتر چوونەتە بەریتانیا و لە لەندەن گەورە بووە، لەسەر حزبی پارێزگاران بووەتە ئەندامی پەرلەمانی بەریتانیا.