شارپرێس:
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان گرتە ڤیدیۆیەک بڵاوکراوەتەوە، تیایدا دەردەکەوێت بارهەڵگرێک بەسەر یەکێک لە پردەکانەوە لە هەرێمى دونیتسک له ئۆكرانیا لار بۆتەوە و نزیكه لهوهی بكهوێته خوارهوه.
بەگوێرەى ئاژانسى هەواڵە ناوخۆییەکان؛ رووداوەکە لە رۆژى پێنج شەممەدا روویداوە، کاتێک بارهەڵگرێک خۆى کێشاوە بە لێوار پردەکەداو لە رێگەى خۆى لایداوە، و خۆى بە لێوارى پردەکەوە هەڵواسیوە؛ ئەمەش لە یەکێک لە رێگا خێراکاندا روویداوە.
بەگوێرەى وتەى پۆلیسى هاتوچۆ، هیچ کەسێک لە رووداوەکەدا بریندار نەبوە.
وەرگێڕان: کۆژیار حلمى