لەبەر سێ هۆکار نرخى نەوت لەبازاڕەکانى جیهاندا بەرزدەبێتەوە

ئابوری

29/11/2020‌ 848 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

نرخی نەوت بەرزبوونەوەى بەخۆیەوە بینی و بۆ هەر بەرمیلێک ٤٨ دۆلاری تێپەڕاندوە ئەوەش بەرزترین نرخە بە بەروارد بە ٧ مانگی رابردوو.

بەپێی بۆرسەى جیهانى بەیانى ئەمرۆ یەک شەممە نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جيهاندا بە ٤٨ دۆلار و ١٨ سەنتە و نرخى بەرميلێک نەوتی خاوی ئەمريکيش بە ٤٥ دۆلار و ٥٢ سەنت مامەڵەى پێوەکراوە.

لەم مانگەدا نرخی نەوتی خاوی برێنت بە رێژەی ١٠٪ و نەوتی خاوی ئەمريکيش بە ڕێژەی ١٣٪ بەرزبووەتەوە.

بەرزبوونەوەی نرخی نەوت دوای ئەوە دێت ٢٠ی نيسانی ئەمساڵ، نرخی نەوتی خاوی ئەمريکی بۆ يەکەمجار لە مێژوودا بۆ ٣٧ دۆلار لە خوار سفرەوە دابەزی.

شارەزایانى بوارى ئابورى پێیانوایە کە بەرزبوونەوەى نرخى نەوت پەیوەندى بە کەمبوونەوەی مەترسی ڤایرۆسی کۆرۆنا و دۆزینەوەی ڤاکسین بۆ ڤایرۆسەکەو هەروەها دەرنەچوونى ترەمپەوە هەیە لە هەلبژاردنەکانى سەرۆکایەتى ئەمریکادا.

س.هـ