شارپرێس:
کۆمپانیای "نۆکیا" دوو مۆبایلی نوێی مۆدێلی بنەرەتی بەناوەکانی
"4G 6300" و "4G 8000" بەرهەمهێنا کە نرخەکانیان لەنێوان ٧٠ بۆ ٩٠ یۆرۆدایە.
کۆمپانیاکە لە پێگەى خۆی روونیشیکردوەتەوە کە مۆبایلی یەکەمیان کێشەکەی ١٠٥ گرامە و مۆبایلی دووەمیشیان
کێشی ١١٠ گرامە.
کۆمپانیا فینلەندییەکە ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە کە هەردوو مۆبایلەکە
پرۆسێسەری Qualcomm Snapdragon
210 یان هەیە لەگەڵ رامێکی ٥١٢
مێگابایت و یادگەیەکی ناوخۆیی ٤ گێگابایت، کە دەکرێت لەڕێگای هاردی دەرەکییەوە
فراوانتر بکرێت.
نۆکیا باسی لەوەش کردووە کە مۆدێلی "4G 6300" شاشەیەکی QVGA قەبارە 2.4 ئینچی هەیە، لەکاتێکدا مۆدێلی 4G 8000 شاشەیەکی قەبارە 2.8 ئینچی هەیە، راشیگەیاندووە کە لەبەشی پشتەوەی مۆبایلی 4G 6300 کامێرایەکی VGA هەیە، لەکاتێکدا لەبەش دواوەی مۆبایلی 4G 8000 دوو کامێرای هەیە.
ئامادەکردن
: ئاکۆ ئاڵی