زێدان هۆکارى دۆڕاندنەکەی دەخاتە ئەستۆى خۆی

وەرزش

29/11/2020‌ 346 جار خوێندراوه‌ته‌وه

زێدان بەرپرسیارێتی دۆڕانەكەی ڕیاڵ مەدریدی گرتە ئەستۆ

لە چوارچێوەی ڕكابەرێتی خولی ئیسپانی، لە یاری نێوان ڕیاڵ مەدرید و ئەلاڤێس، ڕیاڵ مەدرید بە ئەنجامی 2-1 شكستی هێنا، پاشان لە لێدوانێكدا بۆ ڕۆژنامەكان زێدان شكستەكەی گرتە ئەستۆ

زێدان ووتی: پێویستە زیاتر تەركیز لەسەر ئەوە بكەین كە لە پێشمانە، گەیمی دووەم هەلی گۆڵ كردنمان لەدەستدا و بە خێرایی دوو گۆڵمان لێ تۆمار كرا كە كارێكی زۆر قورس بوو

هەروەها ووتی: ڕاستە یاریزانەكان هەڵەیان هەبوو، بەڵام شكستەكە لە ئەستۆی منە چونكە من ڕاهێنەرم، دەتوانم كاری باشتر بكەم لەوان. لە ئێستادا پێویستە ئەو پەڕەیە دابخەین و خۆمان بۆ ئایندە ئامادە بكەین

ئامادەكردن: ڕەنج ڕەسوڵ