حکومەت پێنج ملیۆن دینار دەداتە کەسوکارى ئەم توێژە

کوردستان

29/11/2020‌ 616 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتى تەندروستیی ھەولێر ئاشکراى دەکات کە بە بڕیاری حکومەت ھەر کارمەندێکی تەندروستی بە کۆرۆنا گیانی لەدەستدابێت، بڕی پێنج ملیۆن دینار بە کەسوکاری دەدرێت.
بژار موسا وتەبێژی تەندروستیی ھەولێر بە ماڵپەڕی پارتی رایگەیاندووە، بە بڕیاری حکومەتی ھەرێمی کوردستان ھەر کارمەندێکی کەرتی تەندروستی بە شێوەیەکی گشتی بەھۆی نەخۆشی کۆرۆناوە گیانی لەدەستدابێت پێنج ملیۆن دیناری عێراقی بە کەسوکاری دەدرێت.

ئاماژەى بەوەشکردوە، ئێستا پرۆسەی دابەشکردنی پارەکە وەکو قۆناغی یەکەم دەستیپێکردووە و بەردەوام دەبێت تا کەسوکاری ھەموو ئەو کەسانەی بەھۆی ئەو نەخۆشییەکەوە گیانیان لە دەستداوە پارەکە وەردەگرن.

بەپێی دواین ئامارى وەزارەتى تەندروستى  هەرێم تا ئێستاش لە هەرێمی کوردستاندا ٩٥ هەزار و ٦٣٨ کەس توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش، سێ هەزار و ١٠٤ کەس گیانیان لەدەستداوە کە ژمارەیەکیان پزیشک و کارمەندى تەندروستین.

س.هـ